12 شوێنی دیکە بەهۆی سەرپێچییەوە لەلایەن قایمقامیەتی سلێمانییەوە داخران

0
363
شاری سلێمانی

SNN

ئەمڕح هەینی قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند: لە بەردەوامی هەڵمەتەکانمان سەردانی ژمارەیەک لە چێشتخانە، نانه‌واخانه، شیرینییه‌كان و دوکانەکانی دیکەی بازاڕی شاری سلێمانیمان کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی سلێمانیدا ئاماژە بەوە کراوە: بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و ڕێنماییەکانی دیکەی کارکردن و دانانی خواردن و خواردنەوە لە شوێنی گەرم و بەرتیشکی خۆر (12) شوێن داخران.

قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە: به‌پێی ڕێنماییه‌كانی تەندروستی، نابێت خواردن و خواردنەوە له‌ شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه پێکهاتەکانیان دەگۆڕێت و ده‌بێته‌ هۆكاری‌ كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگریی له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستیی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هەروەها دەبێتەهۆی توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this