حکومەت راگەیەندراوێک لەبارەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڵاودەکاتەوە

0
422
لۆگۆی حکومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN

SNN

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی، راگەیەندراویک دەربارەی گیراوانی بادینان بڵاودەکاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، کە سیستمی دادگا لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە، حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاری دادگا بکات.

ده‌قی راگه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌رزیران:

لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دانپێدانانەکانی پێنج تاوانبار، ناوی چەند کونسوڵخانەیەک هاتبوو لە میانی کەیسەکەدا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە لە حکومەت، بۆیە حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات.

لە هەمانکاتدا بە رێز و پێزانینێکی زۆرەوە، لە رۆڵی هاوپەیمانەکانمان لە دیپلۆماتکاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڕوانین، بەتایبەتی پشتیوانیکردنمان لە شەڕی دژ بە داعش.

ئێمە پابەندین بە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری راگەیاندن و سەروەری یاسا. بەردەوامیش دەبین لە شەڕی دژ تیرۆر و پارێزگاریکردن و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانمان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان لە هەرێمی کوردستان، كه‌ کاری لە پێشینەمان دەبێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

7\ 5\ 2021

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this