لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا لە دهۆک ژن و مێردێک کوژران

0
235

SNN

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە شارۆچکەی کەڵەکچی قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک، دووکەس کوژران و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانيارييەکانی SNN، شەڕەکە لە کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو لەنێوان دوو بنەماڵە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دروستبووە و لە ئەنجامدا پیاوێک و ژنەکەی کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک”.

هاوکات، هەڤاڵ زێباری بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەکچی رايگەياندووە: “شەڕ و ناکۆکیی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە دەگەڕێتەوە بۆ 15 ساڵ پێش ئێستا و بەردەوام ناکۆکیی لەنێوانیاندا هەبووە بەڵام تاوەکو ئێستا  نەگەیشتبووە ئەوەی زیانی گیانی هەبێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this