باڵيۆزخانەی كه‌نه‌دا دژی سزادانی ده‌ستگیراوانی بادینان هاته‌ ده‌نگ

0
203

SNN

باڵيۆزخانەی کەنەدا لە بەغدا رايگەياند: “زۆر نيگەرانين لە سزادانی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان”.

باڵيۆزخانەی کەنەدا لە عێراق لە تويتێکدا رايگەياندووە: “کەنەدا زۆر نیگەرانە لە سزادانى رۆژنامەنووس و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان، راگەیاندنى ئازاد و سەربەخۆ بناغەی دیموکراسیە”.

دەشڵێت “راگەیاندنکاران و بیروڕای جیاواز وەکو ئۆکسجین گرنگە بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و هۆشیار و گشتگیر”.

لەپاش دەرچوونی بڕياری سزادانی رۆژنامەنووس و چالاکونانی بادينان بە شەش ساڵ زيندانيکردن بەسیکی زۆر لە باڵيۆزخانە و رێکخراوەکانی وڵاتانی دەرەوە لەسەر بابەتەکە هاتنە دەنگ و ئيدانەيان کرد، لەلایەن خۆیەوە، رێکخراوی داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان ناسراو CPG رایگەیاند: “بڕیاری دادگای هەولێر تایبەت بە پەسەندکردنی بڕیاری شەش ساڵ زیندانی بۆ زیندانیکراوانی هەولێر دەرخەری ئەوەیە کە لای حکومەتی هەرێم ئازادی رۆژنامەنووسی تەنها قسەیە و هیچ هەنگاوێک بۆ بەرقەراکردنی ناگرنەبەر”.

رۆژی شەشی ئەم مانگە، سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی دادگای تاوانەکانی هەولێری بە سزای شەش ساڵ زیندانيكردن بۆ پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان پەسەندكرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this