پۆليسی ئيسرائيل هێرشيانکردە سەر بەشێک لە موسوڵمانانی فەلەستين

0
129

SNN

بەهۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی پۆليس و بەشیک لە گەنجە موسوڵمانەکانی فەڵەستين لە شاری قودس زياتر 200 کەس برينداربوون و 17 کەسيش لە هێزەکانی پۆليس برەنداربوون، ئەمریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکەن.

ميدياکانی جيهان بڵاويانکردەوە: “شەوی رابردوو هەزاران فەلەستنی رووبەڕووی پۆلیسی ئیسرائیل بوونەتەوە و ئەوانیش بە گازی فرمێسکڕێژ وەڵامیان داونەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە کاتی بەشداريکردنی فەلەستينييەکان لە کۆتا هەينی مانگی رەمەزان لە مزگەوتی ئەقسا لە قودس بەشێک لە گەنجەکان خۆپيشاندانيانکردووە پێیانوایە بە زۆر ئەو ناوچانەیان پێ چۆڵکراوە”.

هاوکات، هەريەک لە ويلايەتەيەکگرتووەکانی ئەمريکا و نەتەوەيەکگرتووەکان و يەکێتی ئەوروپا و ئەردەن داوای هێورکردنەوە دۆخەکە دەکەن.

دوێنێ هەينی بە سەدان هاووڵاتی موسوڵمان رويان لە مزگەوتی ئەقسا کرد لە شاری قودس ئەوەش بە مەبەستی بەشداريکردن لە کۆتا هەينی مانگی رەمەزان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this