ئەردۆغان ” شتێک ناهێڵێن بەناوی قەندیل”

0
476

SNN

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی چیای قه‌ندیلی كردوو وتی: شتێك ناهێڵين بە ناو قەنديل.

ئەردۆغان، لە کۆشکی وەحدەددین لەگەڵ ژماره‌یه‌ك له‌و دایکانه‌ی منداڵیان لای په‌كه‌كه‌یه‌ و له‌ ئامه‌د مانیانگرتووه‌، به‌ربانگی كرده‌وه‌، له‌ وته‌یه‌كدا وتی: “قەندیل لە قەندیل بوون دەردەکەین. دەبێتە تاریکی بۆ ئەوان. هيچ نيگەران مەبن ئێمە باوەڕمان بەمە هەيە و گۆڕەپان بۆ ئەوانە بەجێناهێڵين كە لە رێگەى فێلەوە دەيانەوێت جوگرافياى هەزار ساڵەمان پارچە بكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد “لە سەرەتاوە بە ستایشەوە چاودێری ھەوڵەکانتان دەکەین بۆ شادبوونەوە بە جگەرگۆشەکانتان کە لەلایەن پەکەکە و درێژەپێدراوە سیاسییەکانی، ھەڵخەڵەتێنراون و لێیان جیاکردوونەتەوە، په‌كه‌كه‌ ئێستادا کێشەی گەورەیان هه‌یە، سەغڵەتییەکانیان گەورەیە. ئیتر بە دوای کونێک دەگەڕێن بۆی ھەڵبێن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this