یەدەگی ئاڵتوونی عێراق بە زیاتر لە 96 تەن دەخەمڵێنرێت

0
196

SNN

ئەنجوومەنی جیهانی ئاڵتوون، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: کە یەدەگی ئاڵتوونی عێراقی زیاترە لە 96 تەن.

ئەنجوومەنەکە لە راپۆرتی جیهانی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە عێراق لە پلەی 38 تەمین وڵاتی جیهاندا دێت لە کۆی 100 وڵات لە رووی بوونی زۆرترین یەدەگی ئاڵتوون، لە پلەی پێنجەمی جیهانیدا وڵاتی سعودییە دێت و وڵاتانی لوبنان و جەزائیر و لیبیاش لە پێش عێراقەوە بۆ یەدەگی ئاڵتوون.

لە پلەی یەکەمی جیهانشدا ئەمریکا دێت کە خاوەنی 8133 تەن ئاڵتوونە، بەدوایدا ئەڵمانیا دێت کە خاوەنی 3362 تەن ئاڵتوونە، لە کۆتایی وڵاتەکانیشدا سوریا دێت لە پلەی 100مدا و خاوەنی تەنیا 1.5 تەن ئاڵتوونە، تورکیاش لە پلەی یەکەمی وڵاتانی جیهاندا هات لە کڕینی ئاڵتوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this