داهاتی دانە غاز بەهۆی هەرێمی کوردستانەوە بەرزبووەتەوە

0
158

SNN

لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا داهاتی دانە غاز بە رێژەی 41٪ بەرزبووەتەوە، ئه‌وه‌ش دوای بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان.

دانا گاز له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاند: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا داهاته‌كه‌یان به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 24 ملیۆن دۆلار، له‌ كاتێكدا ساڵی رابردوو له‌و ماوه‌یه‌دا 17 ملیۆن دۆلار بووه‌.

داهاتی کۆمپانیاکەش بە گشتی گەیشتووەتە 106 ملیۆن دۆلار و بەراورد بە چارەکی یەکەمی 2020 بە رێژەی 2٪ زیادیکردووە، کە داهاتی ساڵی رابردوو 104 ملیۆن دۆلار بووە.

دانەگاز، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیە بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنان بە رێژەی 9٪ لە هەرێمی کوردستان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌، هەروەها تێکڕای فرۆشی هەر بەرمیلێک چڕکراوەکان 44 دۆلار و بەرمیلێک نەوتی هاوتای گازی پێترۆڵی شلکراوە 33 دۆلار بووە، بەرامبەر بە 41 و 30 دۆلار بەدوای یەک لە هەمان چارەکی ساڵی 2020.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this