ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق: پێدەچێت ئەم مانگە بەغدا پشکی هەرێم بنێرێت

0
350

SNN

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق رایگەیاند: پێدەچێت ئەم مانگە بەغدا پشکی هەرێم لە بودجەدا بنێرێت و ئەوەش لەسەر سەردانی شاندێکی تەکنیکی هەرێم بۆ بەغدا بەندە.

شیروان میرزا لە لێدوانێکیدا بۆ SNN راشیگەیاند: ناردنی پشکی هەرێم لە بودجە بەستراوەتەوە بەوەی شاندێکی تەکنیکی هەرێم سەردانی بەغدا بکەن، نوسراویشکراوە بۆ هاتنی ئەو شاندە کە مەبەستیان لە سەردانەکە دۆزینەوەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو بەشەی بودجەیە کە پەیوەندی بە هەرێمەوە هەیە، چاوەڕوانیش دەکرێت سەردانەکە بکەوێتە دوای جەژن.

سەبارەت بە قسەکانی پێشتری ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق کە وتبووی پێدەچێت لیژنەیەک بۆ چاودێری جێبەجێکردنی بودجە پێکبهێندرێت، شیروان میرزا وتی: پێشنیارێک هەبوو کە لیژنەیەکی چاودێر پێکبهێندرێت کە لە نوێنەرانی سەرجەم لایەنەکان پێکبێت بەڵام دواتر ئەوە رەتکرایەوە بە دوو هۆکار یەکەم: هەر ئەندامێکی پەرلەمان خۆی چاودێریکەرە بەسەر ئەو بابەتەوە و  لیژنەی دارایی خۆشی دەتوانێت چاودێری جێبەجێکردنی بودجە بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this