سلێمانی.. 122 شوێن داخراون و دەستیش بەسەر 52 تۆن ماددەی بەسەرچوودا گیراوە

0
398

 

SNN

قائیمقامی سلێمانی  رایگەیاند: “لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە تائێستا 122 شوێن بە هۆی سەرپێچییەوە داخراو و دەستیش بە سەر 52 تۆن ماددەی خۆراکی  بەسەرچوودا گیراوە”.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لە سەرەتای رەمەزانەوە تائێستا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت حەوت هەزار 815 سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەکان ئەنجامداوە و لەو سەردانانەدا 825 سەرپێچی تۆمارکراون و 550 پسوڵەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ سەرپێچیکاران کردووە”.

وتیشی: “122 شوێن بە هۆی سەرپێچییەوە داخراون و 12 دۆسیەش رەوانەی دادگا کراون و سەرپێچیکارانیش بە بڕی  48 ملیۆن و 250 هەزار دینار غەرامە کراون”.

لەبەر رۆشنایی ئەو ئامارەدا، قایمقامی سلێمانی باسی لەوەکرد، “بەشێکی زۆری شوێنە گشتتیەکان پابەندی رێنماییەکان بوون”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this