حەسەن نازم: رێککەوتنی هەرێم و بەغدا نەگۆڕاوە

0
204

SNN

وتەبێژی حكومەتی عێراق رايگەياند: “رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا وەکو خۆی ماوەتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە”.

ئەمرۆ يەکشەممە، حەسەن نازم وتەبێژی حكومەتی عێراق لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “تا ئێستا رێککەوتنی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەندی وەکو خۆی ماوەتەوە، وهیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە”.

وتیشی “لە رێككەوتنەكەدا تەنها ئەوە ماوەتەوە كە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پشكی هەرێم زیاد دەكرێت، یاخود وەكو خۆی دەمێنێتەوە، ئەوەش بەمنزیكانە یەكلایی دەكرێتەو”.

مانگی ئازاری ئەمساڵ شاندی هەرێم بە سەرۆکايەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فيدڕاڵی لەسەر بەشە بودجەی هەرێم گەيشتنە رێککەوتن و دواتر لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر درا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this