تا ئێستا دەیان چالاکوان لە عێراق کوژراون یاخود رفێندراون

0
357

SNN

شەوی رابردوو هەوڵی کوشتنی پەیامنێری کەناڵی فورات نیوز درا و گولەیەک بەر سەری کەوت، ئەمەش بە رۆژێک دێت لەدوای کوژرانی چالاکوانێکی عێراقی کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بەریتانیای لەسەری هاتە دەنگ.

ئیهاب ئەلوەزنی، رێکخەری شەپۆلی ناڕەزاییەکانی عێراق بوو کە شەوی شەممە لە کەربەلا کوژرا. ئیهاب، بە یەکێک لە دەنگە هەرە ڕاشکاوەکان ناسرابوو دژ بە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی دەوڵەت و هەروەها داوای سنوردانانیشی دەکرد بۆ کاریگەرییەکانی ئێران و بۆ دەستە و تاقمە چەکدارە شیعەکان لە کەربەلا.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ئەم چالاکوانە بووە مایەی شۆکبوونی لایەنگرانی رێکخراوی “شۆڕشی بیست” و لایەنگرانی رێکخراوەکە لە زۆرێک لە ناوچەکانی باشووری عێراق خۆپیشاندانیان کرد و داوایان لە حکومەت کرد خوێنڕشتن رابگرێت.

سەرباری ئەو داواکاریەی خۆپیشاندەران دوێنێ ئەحمەد حەسەن پەیامنێری کەناڵی فورات نیوز لە نزیک ماڵەکەی خۆی تەقەی لێکرا و گولە بەر سەری کەوت، لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.

کوشتنی چالاکوان و رێکخەرانی خۆپیشاندانە فراوانەکانی عێراق دیاردەیەکی نامۆ نییە بە وڵاتەکە، لە تشرینی یەکەمی 2019ەوە و تا ئێستا نزیکەی 30 چالاکوان کوژراون و دەیانی دیکەش رفێندراون  و پاش ماوەیەک ئازادکراون.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this