يەکێتی ئەوروپا نيگەرانی خۆی لە سزادانی چالاکوانانی بادينان دەربڕی

0
260

SNN

يەکێتی ئەوروپا رايگەياند: “نوێنەرانی يەکێتی ئەوروپا و ديپلۆماتکارەکانمان لە عێراق نيگەرانن لە بڕياری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سزادانی چالاکوانانی بادينان”.

يەکێتی ئەوروپا لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردووەتەوە: “نوینەرانی يەکێتی ئەوروپا و ديپلۆماتکارەکان دوا لە حکومەتی هەریمی کوردستان دەکات رەچاوی مافەکانی مرۆڤ بکات لەناويشياندا پرۆسەی دادگايکردنێکی شياو بێلايەن، بۆ دەستەبەرکردنی پەيرەوکردنێکی تەواوەتی ئازادی رادەربڕين و رۆژنامەگەری”.

يەکێتی ئەوروپا جەخت لەوەش دەکاتەوە: “نيگەرانن لەوەی لە دادگايکردنەکەدا بەشێک لە بەڵگەکان سەبارەت بە چاوپێککەوتنی ئەو چالاکوانانە بووە لەگەڵ باڵيۆزی وڵاتان، يەکێک لەوانە کونسوڵی گشتی ئەڵمانيابووە لە هەولێر، ئەوەبەبير دێنينەوە يەکێک لە کارەکانی ديبلۆماتکارەکان لە جيهاندا مامەڵەکردنە لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنيدا”.

باسی لەوەشکردووە: “ئازادی رادەربرين و رۆژنامەگەری هەروەها هەبوونی مافی دادگايکردنێکی بێلايەن بنەمايەکی گرێدراوە بە کۆمەڵگايەکی ديموکراسی و پەيڕەوکردنی دەستوور و حکومڕانييەکی باش”.

دەشڵێت: “ئەم بڕيارانە بەشێوەيەکی نەرێنی کاريگەری دەبێت لەسەر کپکردنی دەنگی ناڕازی لە هەریمی کوردستان، هەروەها رۆژنامەنوسان تا بێ ترس و سنووردانان کارەکانيان بکەن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this