
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایكرد سەرجەم ئەو پشكنینانەی كە لە مەرزی پشتە و ناحیەی بەمۆ و مەرزی شۆشمێ و شارۆچكەی تەوێڵە ئەنجام دران نێگەتیڤ دەرچوون، شێوازێكی دیكەی كەرەنتینەش لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە گیراوەتەبەر.
د. جیهاد ئیبراهیم، سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی سەرجەم توشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە چاكبوونەوە كە ژمارەیان 22 كەس بوو، هاوكات مەرزە بازرگانییەكانی شۆشمێ و پشتە كرانەوە لە سنوری ناحیەی بیارە و بەمۆ، بۆ زیاتر دڵنیابوون لە نەبوونی كۆرۆنا لە سنورەكەدا، دەستمان بە ئەنجامدانی پشكنینی هەڕەمەكی كرد لە مەرزی پشتە و هاوڵاتیانی ناحیەی بەمۆ و بازرگان و كارمەندانی مەرزی شۆشمێ و هاوڵاتیانی شارۆچكەی تەوێڵە ئەوەش بەهۆی نزیكیان لە وڵاتی ئێران.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە تێكڕا زیاد لە 150 پشکنینمان بە شێوەی هەڕەمەكی ئەنجامدا كە هاوڵاتیانی سنوری ناحیەكانی سیروان و بەمۆ و خورماڵ و بیارە و چەند ناوچەیەكی دیكەی گرتەوە، خۆشبەختانە ئەنجامی سەرجەم پشكنیەكان بە نێگەتیڤ دەرچوون واتە هیچ كەسێكیان هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبوون.
سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هەر هاوڵاتییەك لە دەرەوەی هەرێمەوە دێتەوە سنورەكە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بەڵێننامەیەكی پێپڕدەكەینەوە كە دەبێت بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە ماڵەكەی خۆیدا خۆی كەرەنتیە بكات و نەیەتە دەرەوە، دواتر پشكنینی بۆ دەكرێت، لە كاتێكدا پێشتر ئەم كارە لە نەخۆشخانە ئەنجام دەدرا، ئەوەش لە پێناو ئەوەی كەمترین تێچوو بكەوێتە سەر كەرتی تەندروستی، لە ئێستاشدا ئەو هاوڵاتیانەی كە لە ئێران و هندستان و توركیا گەڕاونەتەوە پاش كەرەنتینە كردنیان بۆ ماوەی 14 ڕۆژ سەرجەمیان ئەنجامی پشكنینەكانیان نێگەتیڤ بوون.
هەواڵی زیاتر
-
ئەردۆغان “بەشێوەیەکی رەمزی” دادگایی دەکرێت
2020-06-15 -
خێراترین پیاوی جیهان تووشی کۆرۆنا بووە
2020-08-25
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17