بلينکن: دەبێت هێرشە مووشەکییەکان لە غەزەوە بۆ ئیسڕائیل رابگیرێن

0
213

SNN

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رايگەياند: “دەبێت هێرشە مووشەکییەکان لە غەزەوە بۆ ئیسڕائیل بەزووترین کات ڕابگیرێن”، داواشی لە هەردوولا کرد گرژییەکان کەم بکەنەوە.

ئەنتۆنی بلینکن وەزيری درەوەی ئەمريکا: “لە لێدوانێکیدا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردندا وتی “بەتەواوەتی سەنگمان خستۆتە سەر رەوشی ئیسڕائیل و کەناراوەکانی رۆژئاوا و غەزە و هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەین لەسەر ئەو هێرشە موشەکییانەی ئێستا دەیبینین، کە دەبێت بەزووترین کات ڕابگیرێن.”

لەلای خۆیەوە ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن داوای لە ئەمەریکا کرد رۆڵێکی کاریگەر ببینێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکاندا.

ماوەی چەند رۆژێکە، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان فەڵەستين و ئيسرائيل سەريهەڵداوە و لە 24 کاتژمێری رابردوودا نزيکەی 300 موشەک لەلايەن هەردولاوە ئاراستەی يەکتر کراوە، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی فەلەستينيش تا ئێستا 24 کەس کوژراون کە نۆيان منداڵن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this