نێچيرڤان بارزانی: پێويستە پەلەبکرێت لە هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق

0
263

SNN

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی داعش لە سنووری کفری بڵاوکردەوە و رايگەياند: “بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی شەوی رابردووی تیرۆریستانی داعش لە سنووری کفری دەکەم، دەشڵێت “پێويستە پەلەبکرێت لە هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق”.

ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بڵاويکردەوە “به‌ تووندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی رابردووی تیرۆریستانی داعش له‌ سنوور‌ی کفری ده‌که‌م، سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌ ده‌که‌م که‌ شه‌هید بوو، هاوخه‌میانم”.

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا دەڵێت “جه‌خت له‌ پێویستیی په‌له‌کردن له‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ ده‌که‌مه‌وه.”

ئەمرۆ وەزارەتی پێشمەرگە رايگەياند: “شەوی رابردوو کاتژمێر 10:30 چەکدارانی داعش سەنگەرێکی لیوای 116ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیاندا، لەسنوری قەزای کفری کردە ئامانج و لەئەنجامی ئەو پەلامارە پێشمەرگەیەک بەناوی(محسن حسێن گەرەوەیی) شەهیدبوو”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this