لەم هەفتەیەدا شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

0
400

SNN-هەوراز ئەحمەد

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەم هەفتەیەدا  شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.

کوێستان محەمەد لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: “تا ئێستا رۆژی سەردانی شاندەکەی هەرێم دیارینەکراوە، بە پێی ئەو گفتوگۆیانەی کە لە رابردوودا کراون گەشبینین بەوەی شاندەکەی هەرێم لەگەڵ بەغدا بگەن بە چارەسەرێک”.

كۆبوونە‌وە‌كانی شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی عێراق بە‌ردە‌وامن بۆ دۆزینە‌وە‌ی چارە‌سە‌ری گونجاوی هەردوو پرسی نە‌وت و دابینکردنی ماف و شایستەداراییەکانی ھەرێم لە بەرامبەر پابەندیەکانی ھەرێم بە ئیلتزاماتەکانی.

شاندەکەی هەرێم رەشنوسێکى ئامادەکردووە بۆ واژۆکردن بۆ ئەوەی هەردوولا لەسەری رێکبکەون بە جۆرێک شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا جێگیر بکرێت و لەسەر پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و نەوت بگەنە رێککەوتن

لە کۆبوونەوەکانی پێشتردا، چە‌ند پێشنیارێک گە‌ڵاڵە‌ كراون، وە‌ك چارە‌سە‌ر بۆ پرسەكانی نە‌وت و ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this