بە گەشتێکی تایبەت هاووڵاتیانی عێراقی لە هیندستان دەگەڕێندرێنەوە

0
183

SNN

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق راگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە گەشتێکی تایبەتی ئاسمانی بۆ هیندستان رێکخراوە و  ئەو عێراقییانە دەگەڕێندرێنەوە کە لەو وڵاتەدا گیریان خواردوە.

جیهاد کازم، وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق راشیگەیاند: رۆژی یەکشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوش دوو گەشتی دیکە بەهەمان مەبەست ئەنجامدەدرێن،  گەشتیارە گەڕاوەکانیش دەبێت پشکنینی پی سی ئاڕ بکەن و ماوەی 14 رۆژیش لە هۆتێل کەرەنتین بکرێن.

جیهاد وتیشی، زیادبونی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق دەبێت لە هیندستان، هەر عێراقییەک ناوی خۆی لە باڵیۆزخانە تۆماربکات و ژمارەیان بگاتە 400 بۆ 500 کەس، ئەوا گەشتێکی ئاسمانیان بۆ رێکدەخەن.

ماوەی چەند هەفتەیەکە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هیندستان گیریانخواردوە و بەهۆی نەبونی تکتی فرۆکە توانای گەڕانەوەیان نیە، ئەو هاووڵاتیانە خوازیارن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان چونکە لە هیندستان ڤایرۆسی کۆرۆنا بە توندی بڵاوبووەتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this