گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 16/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

0
375
مانشێتی رۆژنامە ئیتاڵییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ شەممە 16/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو….

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:

 

  • بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلان لەگەڵ بەرپرسانی یانەی لایپزیگ کۆدەبنەوە، ئەمەش لە پێناو  گواستنەوەی راهێنەر ناگلزمان  کە رەزامەندی بۆ گواستنەوەی دراوەو یانەکە دەیەوێت پلانێکی ئەڵمانی بەکار بێنێت.
  • خاڵی وەرچەرخان لە ئیتاڵیا سەرهەڵدەدات و ئەگەر هەر شتێک روونەدات خولەکە لە 13ی حوزەیران دەستپێدەکاتەوە.
  • ئەڵمانیا تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و خولەکە دەگەڕێتەوەو جیهان سەیری تۆپی پێ دەکات کە دەگەڕێتەوە.
  • میسی لاوتارۆ مارتینێزی دەوێت” ئەو یاریزانێکی زۆر باشە، یانەی ئینتەرمیلان چاوەڕوانی رەزامەندی یاریزانەکەیە.

 

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:

 

  • سیفرینی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هۆشداری بە ئیتاڵیا دەدات، لە تەواوکردنی یارییەکانی ئەم وەرزەو سەرکەوتنی یانەکانیان بۆ خولەکانی ئەوروپا.
  • لە ئەڵمانیا خولی ئیتاڵیا جارێکی تر دەستپێدەکاتەوە بە یاری دۆرتمۆند و شاڵکە.

تۆتۆ سپۆرت:

 

  • لێرە لە ئیتاڵیا هەموو شتێک راگیراوە، دووبارە لێدوانی توند لە نێوان رابیتەی خولەکەو حکومەت سەرهەڵدەداتەوەو یانەکان داوا دەکەن لە رۆژی دووشەممەوە نابێت راهێنانەکان بە جیا ئەنجام بدرێت.
  • سیناریۆی تاسان، ئەگەر خولی ئیتاڵیا تەواو نەکرێت ئەوا زیانی800 ملیۆن یۆرۆ بە یانەکانی خولەکە دەکەوێت و بە لای کەمەوە 3 یانە مایەپوچبوونی خۆیان رادەگەیەنن و مافی پەخشی تەلەڤزیۆنیش کێشەیەکی گەورەیە.
  • هیگواین سەرێکی لەگەڵ یانەی ریڤەرپلەیتە.
  • میسی فشار لەسەر بەرشەلۆنە دەکات بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز.
  • مێرتێنزی یاریزانی ناپۆلی بەڵێ بۆ ئینتەرمیلان دەکات، دەیەوێت پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this