لە داهاتوویەکی نزیکدا 60%ی خاشاک لە چین بەکاردەهێندرێتەوە

0
340

SNN

لەپێناو پاراستنی ژینگەدا، چین پلانێکی تۆکمەی بۆ ریساکلین هەیە و بەگوێرەی ئەو پلانە تا ساڵی 2025 وڵاتەکە 60%ی خاشاکەکان دووبارە بەکاردەهێنێتەوە.

بەرپرسانی چین رایانگەیاندووە ساڵی رابردوو توانای ریساکلین گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 270 هەزار تۆن لە رۆژێکدا بەڵام ئەمە لە هەموو جێگەیەکی چین وەکو یەک نەبووە.

دەشڵێت پلانیان هەیە رێژەی ریسایکلین 10% زیادبکەن و بیگەیەننە 60% ئەوەش تا ساڵی 2025.

حکومەتی چین داوای هاوکاری لە هاووڵاتییەکانی کردووە و ناچاریان دەکات خاشاکەکانیان بەپێی جۆرەکەی جیایبکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو خاشاکانەی لە پلاستیک بەکارهاتوون جارێکی دیکە بەکاربهێندرێنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this