کازمی: خۆم هەڵنابژێرم بۆ پۆستی سەرۆکوەزيران

0
311

SNN

سەرۆکوەزيرانی عێراق رايگەياند: “خۆم کانيد ناکەم بۆ پۆستی سەرۆکوەزيران”، دەشڵێت “دوای ساڵێک لە دەستبەکاربوونم ئاستەنگی زۆرمان تێپەڕاندووە”.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزيرانی عێراق بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر پیکهێنانی کابينەی حکومەتەکەی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا بەرنامەی حکومەتەکەی خستەروو رايگەياند: “ئەم حکومەتەی دروستمانکردووە لە دۆخێکی زۆر خراپدا لەدايکبوو، ئەرکی ئەم حکومەتە ئەنجاندانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە کە گونجاو بێت بۆ عێراقييەکان”.

وتيشی ” هەوڵی زۆرمانداوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک، حکومەت هەموو ئەو خۆپيشاندەرانە ئازاد دەکات کە لە خۆپيشاندانەکاندا دەستگير کراون بەو مەرجەی زيان بە حکومەت نەگەيەنن”.

باسی لەوەشکرد: “وەک پیشتر جەختم لێکردەوە خۆمان کانديد ناکەين و هەموو هەوڵێک بۆ ئەوە دەدەين ئەم پرۆسەيە بە سەرکەوتووی بەڕێوەبچێت”، دەشڵێت “هەوڵێکی زۆرمانداوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشکۆکانی داعش”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this