قوباد تاڵەبانی سەردانی ئەرمینیا دەکات

0
186
قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم

SNN

وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “قوباد تاڵەبانی بە سەردانێکی سێ رۆژە سەردانی كۆماری ئەرمینیا دەکات“.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە SNNی راگەیاند: “قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی فەرمی دەچێتە كۆماری ئەرمینیا بەمەبەستی كەڵك وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە لە كەرتە جۆربەجۆرەكانی ئای تی و خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان”.
وتیشی: “لەم سەردانە سێ رۆژییەدا کە ئەمڕۆ 14ی ئایاری 2021 دەستپێدە‌كات، جێگری سەرۆکوەزیران زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی ئەرمینیا ئەنجامدەدات، لەهەمانکاتدا سەردانی چەند سەنتەرێکی ئەکادیمی و پیشەیی دەکات”.
وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەەشکرد، “لە سەردانەكەدا وەزیری پلاندانان د.دارا ڕەشید و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئومێد سەباح بەشدار دەبن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this