رێباز حەملان: دوای جەژن پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت

0
276

SNN

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان و ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ڕاژه‌ رایگەیاند: دوای جەژنی رەمەزان پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

رێباز حەملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان و ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ڕاژه‌، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە: “پاش جەژنی رەمەزان پرۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمان دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەش داوە: “بودجەی 2021 بۆ ئاوەدانیی زیاتر لە رێگاوبان و کەرتی پەروەردە و فێرکردن و وەبەرھێنان و رێکخستنەوەی داھاتی باج و خاڵە سنورییەکان و گومرگ دەبێت”.

نوسیویشیەتی:  “لەگەڵ ھاتنی مافە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بەشە بودجەی 2021ی عێراق، ھیواکان بۆ گوزەرانێکی باشتر دێنەدی”.

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌ت باسی لەوەشکردوە: “لە پێناو ئەوەی مووچەی مووچەخۆران باشتر رێک بخرێتەوە، لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران و نەھێشتنی مووچەی وەھمی و ئەوانەی بە نایاسایی زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن، بودجە ئامادە دەکرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this