لەدوای جەژن رێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپا جێبەجێ دەکرێن

0
290
کۆمەڵێک پێشمەرگە لە سەنگەردان

SNN

ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی فه‌رمانیكردووه‌، رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێت.

جه‌بار یاوه‌ر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپادا بڕیار درابوو سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌كانی (خانه‌قین، كه‌ركووك، مووسڵ و مه‌خموور) درووست بكرێن، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێشنیازانه‌ كرا، كه‌ خودی مسته‌فا كازمی پێشكه‌شی كردبوون.

له‌ دوای رێككه‌وتنه‌كانه‌وه‌، تا ئێستا ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی بڕیار بوو دابمه‌زرێن، دانه‌مه‌زراوون و هیچ هێزێكی هاوبه‌شیش له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپا بۆ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان درووست نه‌كرا. له‌ نوێترین پێشهاتدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیدا لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان راسپاردووه‌ روو بكاته‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی پێشوو كارا بكرێن.

جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی داوه‌: شاندی عێراقی رۆژی نۆی ئه‌م مانگه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه‌ و هه‌ردوولا رێككه‌وتوون دوای جه‌ژن ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان بكه‌ن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this