بەرپرسێکی ئیسرائیل: ئامادەی ئاگربەستین

0
230

SNN

 ئیسرائیل ئامادەیی خۆى بۆ بژاردەى ئاگربەست دەربڕیوە، لەگەڵ توندبوونەوەى شەڕى ئەو وڵاتە و گروپەکانى فەلەستین لە کەرتى غەزە.

بەپێی کەناڵى دووى ئیسرائیل، بەرپرسێکى ئیسرائیلى رایگەیاندووە، وڵاتەکەى ئامادەیە بۆ تاوتوێکردنى بژاردەى ئاگربەست.

تا ئێستا بەرپرسانى ئەو وڵاتە و گروپەکانى فەلەستین بەفەرمى بژاردەى ئاگربەستیان نەخستووەتە بەرباس و هەردوولا موشەکبارانى چڕى ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى یەکترى دەکەن.

ماوەی چەند هەفتەیەکە بەهۆی پێداگیریی ئیسرائیل لەسەر درێژەدان بە چالاکییەکانی پرۆسەی نیشتەجێبوون لەقودس و ناوچەکانی دیکەی فەلەستین، ئاگری شەڕ و پێکدادان کەوتۆتە ئەو ناوچەیە، دەیان فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە 300 فەلەستینی برینداربوون، موشەکەکانی حەماسیش لەباشوری قودس زیانی گیانی و مادییان هەبووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this