شیروان میرزا چارەسەرێک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخات روو

0
653

SNN

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا تاوەكو ئێستا ڕەوانە نەكراوە بەهۆی بوونی كێشەی هونەرییەوە.

راشیگەیاند: چارەسەری جێبەجێ‌ كردنی ماددەی 11 لە یاسای بودجەی تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان دەكرێت لەڕێی ناردنی شاندێكی هونەرییەوە بێت لە هەرێمی كوردستانەوە تاوەكو ڕێككەوتن بكەن لەسەر شێوازی هەژمار كردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی و شێوازی هەژماركردنی پشكی هەرێم لە بودجەدا و میكانیزمی ناردنی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆبوونەوەی شاندی هونەری دەبێتە هۆی دیاری كردنی بڕی ئەو پارەیەی دەبێت بەغدا بیدات بە هەرێم و هەروەها ئەو بڕەش، كە لە ئەستۆی هەرێمە ڕادەستی بكات، بودجە یاسایەكی ساڵانەیە و دەبێت لانی كەم هەژماری مانگەكانی (1 و 2 و 3 و 4 و 5) بكرێت و لێدەركردن بكرێت لە نێوان شایستەكانی هەرێم و پابەندییەكانی سەرشانی و ئەوەی دەمێنێتەوە بدرێت بە هەرێم.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی دوو مانگ زیاترە یاسای بودجە لە عێراق پەسەند كراوە و هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق پابەندی خۆیان بە ماددەكانی ڕاگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ‌ نەكراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this