بایدن و مەحمود عەباس پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

0
399

SNN

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، كه‌ له‌سه‌ر زاری وته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌له‌ستین ئه‌نجامداوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، مه‌حمود عه‌باس له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا، باسی له‌ هێرش و كاره‌ تاوانكارییه‌كانی ئیسرائیلی به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی فه‌له‌ستین كردوه‌ كه‌ بونه‌ته‌ هۆكار بۆ كوژرانی سه‌دان هاوڵاتی و برینداربونی هه‌زارانی دیكه‌، سه‌رۆكی فه‌له‌ستین داواشی له‌ جۆ بایدن كردوه‌، سنورێك بۆ هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل دابنێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا بایدن جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هێنانه‌دی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌ كردوه‌ته‌وه‌ و له‌و روه‌شه‌وه‌، هه‌نگاوی جدی ده‌نێن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this