قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەرمینیا کۆبووەوە

0
502

SNN

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانەی سەردانەکەیدا لە ئەرمینیا لەگەڵ محەمەد عوبێد جەبر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە کۆبووەوە و پێکەوە هەندێ پرسیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ 16 ئایاری 2021 بەڕێوەچوو، باسی دۆخی رەوەندی کوردی و عێراقی کرا لە ئەرمینیا و بڕیاردرا هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوان حکومەتی هەرێم و باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەرمینیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی رەوەندی کورد لەو وڵاتە.

لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئەرمینیا کرا و لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی دید و تێڕوانینی خۆی بۆ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق خستەڕوو.

سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆماری ئەرمینیا لەسەر بانگهێشتی فەرمی حکومەتی ئەرمینیایە و لە 14ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و سێ رۆژ دەخایەنێت، لەم سەردانەدا هەر یەکە لە دارا رەشید وەزیری پلاندان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران یاوەری جێگری سەرۆک وەزیرانن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this