بەرپرسی رفاندنی ئێزیدییەکانی داعش دەستگیرکرا

0
321
هەڵاتنی هاووڵاتیانی ئێزیدی بەهۆی هێرشی داعشەوە، وێنە: رۆدی سەعید، رۆیتەرز

SNN

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق رایگەیاند: دوو سەرکردەی ناو داعش دەستگیرکراون کە یەکێکیان بەرپرس بووە لە رفاندن و مامەڵەکردن بە ئێزیدیییە بەکەنیزەکراوەکان.

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، هێزە عێراقییەکان لە ناوچەی رەبیعەی رۆژئاوای نەینەوا ئەو دوو چەکدارە داعشەیان دەستگیرکردووە ئەوەش لەدوای ئەوەی سنووری سوریایان بەزاندووە و گەڕاونەتەوە ناو خاکی عێراق.

دەشڵێت: ێەکێک لەو چەکدارانە دەستی لە دانانی بۆمبی چێندراودا هەبووە لە ناحیەی بەعاج، ئەوەی دیکەش پلانداڕێژەری هێرشێک بووە بۆ سەر پۆلیسی رەبیعە و رفاندنی ئێزیدییەکان.

چەکدارانی داعش بەشێوەی شانەی نوستوو لە چەند شوێنێکی عێراق ماون، بەتایبەت ئەو جێگانەی کە دەکەونە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپا و بۆشایی ئەمنی دروستبووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this