ساڵانە سەدان هەزار کەس بەهۆی کارکردنی زۆرەوە دەمرن

0
315

SNN

رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت سەدان هەزار کەس لە جیهاندا ساڵانە بەهۆی کارکردنی زۆر بۆ ماوەی چەندین کاتژمێری درێژ گیانلەدەستدەدەن ئەوەش بەهۆی تێکچوونی تەندروستییانەوە.

ئەو رێکخراوە لە توێژینەوەیەکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، 745 هەزار کەسی جیهان لە ساڵێکدا گیانیانلەدەستداوە بەهۆی کارکردنی زۆرەوە، زۆرینەی ئەو کەسانە خەڵکی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا و رۆژئاوای زەریای هێمن بوون.

رێکخراوەکە دەڵێت کارکردن بۆ ماوەی 55 کاتژمێر و زیاتر لە هەفتەیەکدا مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بە رێژەی 35% زیاددەکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ 17% زیاددەکات، ئەمە بەراورد بە کەسانێک کە هەفتانە لەنێوان 35 بۆ  40 کاتژمێر کاردەکەن.

توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە زۆرینەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی کارکردنی زۆرەوە گیانیانلەدەستداوە تەمەنیان مامناوەندبووە یاخود بەتەمەن بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this