وەزیری پێشمەرگە: بەم نزیکانە مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەت دابەش دەکرێت

0
407

SNN

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “کێشەی دواکەوتنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان هونەرییە و لە یەک دوو هەفتەی داهاتوودا بە زیادەوە مووچەکانیان وەردەگرن.”

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، رەنگە تەنیا کێشەیەکی تەکنیکی هەبێت بۆ دواکەوتنی موچە لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، سوپاسی پشوو درێژیان دەکەم کە جەژنێکی قورسیان بەڕێ کرد کە مووچەیان نەبوو، بەڵام مووچەکانیان زۆر بە زیادەوە لە یەک دوو هەفتەی داهاتوودا بۆ قەرەبوو دەکرێتەوە”.

وەزیری پێشمەرگە سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتەکەی وتی: ” پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی جدی دەنێت و دڵنیاین دەگەین بە ئەنجامەکانی چاکسازی و هێزێکی یەکگرتوومان دەبێت”.

هەر لەچوارچێوەی چاکسازیەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگەدا شۆرش ئیسماعیل ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنجامی رێکخستنەوەی خەرجیەکان چەندین ملیار دیناریان بۆ خەزێنەی گشتی گەڕاندوەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this