حکومەتی عێراق بە رەسمی داوای راگرتنی کارکردن بە چەند بڕگەیەکی بودجە دەکات

0
298

SNN

ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بە رەسمی داوای راگرتنی کارکردن بە چەند بڕگەیەکی یاسای بودجە دەکات.

لە راگەیەنراوێکدا ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باسی لەوەکردوە: بە رەسمی تانەیان لە چەند بڕگەیەکی یاسای بودجە گرتووە.

راشیگەیاندوە: داوایان کردوە دادگای فیدڕاڵی فەرمانێک دەربکات بۆ راگرتنی کارکردن بەو بڕگانەی بودجە.

پێشتر و لە 15 نیساندا مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو: “هەندێک لە بڕگەکانی نێو یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق کاریگەری خراپیان لەسەر هەردوو کەرتی کارەبا و تەندروستی هەیە، بۆیە لە دادگای فیدراڵی تانە لە چەند بڕگەیەکی ئەو یاسایە دەدەین “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this