وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئامادەین دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکان وەربگرین

0
430

SNN

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: ھێزەکانیان ئامادەن دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکان، بەڕێوەببەن.

خالید مەحننا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ساڵانی رابردوودا، بەھۆی هەستیاری رەوشەکەوە وا پێویست بوو ھێزەکانی سوپا، دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەببەن.

وتیشی: لەئێستادا ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، بەرپەرچدانەوەی خێرا و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس، دەتوانن دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکان بەڕێوەببەن.

پێشتر تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، رایگەیاندبوو: دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکان دیوانییە، بابل و موسەننا لەلایەن ھێزەکانی سوپاوە رادەستی ھێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ کراون و ئاشکراشیکردبوو، کە بەمنزیکانە دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکانی نەجف و واست رادەستی ھێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ دەکرێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this