وەزارەتی کشتوکاڵ: لە رێگەی سێ پڕۆژەوە هەزاران هەلیکار دەڕەخسێنین

0
140

SNN

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: “له‌ڕێگه‌ی سێ پرۆژه‌یاساوه‌ كه‌ به‌مزوانه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، هه‌زاران هه‌لیكار بۆ ده‌رچوی به‌شه‌كانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنه‌ری ده‌رخسێنین”.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو باسی لەوەکردوە: “له‌ دوای ئاماده‌كردن و تاوتوێكردنی سێ  پرۆژه‌یاسای گرنگن كه‌ به‌منزیكانه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت یه‌كێك له‌ پرۆژه‌كانیش، ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچوانی به‌شه‌كانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌ری.

باسی لەوەشکردوە: “پرۆژه‌ی دوه‌م دامه‌زراندن و ده‌سته‌به‌ركردنی سندوقی خانه‌نشینی بۆ دڵنیایی ده‌رچوانه‌ له‌كاتی دامه‌زراندنیان له‌كه‌رتی تایبه‌تدا، سێیه‌م پرۆژه‌ش، دامه‌زراندنی لیژنه‌ی نیشتیمانیه‌ بۆ تۆماركردن و په‌سندكردن و پارێزگاریكردن له‌ ته‌رزه‌ كشتوكاڵیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان”.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: “بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت و حكومه‌تی هۆڵندا به‌رێوه‌چو، له‌م كۆبونه‌وه‌ ڕاوێژكارییه‌ گرنگه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی  پێكهێنان و هاوبه‌شیكردنی پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌نێوان كۆمپانیاكانی هۆڵندا و كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان و په‌ره‌پێدان و دابینكردنی پیشه‌سازی خۆراك و سودوه‌رگرتن له‌ به‌رهه‌می بنه‌تۆی هۆڵندی، ڕاهێنان و په‌ره‌پێدانی توێژینه‌وه‌، و تاقیگه‌كان، دروستكردنی پرۆژه‌كانی ئاو و ئاودێری، پێدانی قه‌رزی درێژخایه‌ن بۆ هێنانی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای كشتوكاڵی بۆ جوتیاران”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌: “لە کۆبوونەوەکەدا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌، كه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ له‌ پێشخستنی پیشه‌سازی كشتوكاڵی و ڕه‌خساندنی هه‌لیكار بۆ ده‌رچوان و به‌بازاڕكردنی به‌روبومی ناوخۆیی جوتیارانمان.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this