چوار ناوەندی هەماهەنگی لەنێوان پێشمەرگە و سوپا دەکرێتەوە

0
121

SNN

لە چەند رۆژی داهاتوودا چوار ناوەندی هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەکرێتەوە.

سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندققو: “پێش جەژن شاندێکی سەربازیی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کۆ بوونەوە، پێشتریش ڕێککەوتن هەبوو لەسەر پێکهێنانی ژمارەیەک ژووری هەماهەنگی، بەڵام پێکهێنانیان دوا کەوت.”

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت: “لە کۆبوونەوەی ڕابردووی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بڕیار درا دوای جەژن چوار ژووری هەماهەنگی لە نێوان هەردوو لا بکرێنەوە و دەستبەکار ببن.”

لەزگین ڕوونی کردەوە: “ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە خەریکی دیاریکردنی ئەفسەرە بۆ ژوورەکانی هەماهەنگی و لەگەڵ عێراق پێکەوە زانیاری لەبارەی جووڵەی چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ دەکەن.”

پێشتر مەحمود سنگاوی، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند: سبەینێ لەقۆناغی یەكەمدا ژووری ئۆپەراسیونی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسنووری موسڵ و كركوك و دیالە و مەخمور دەستبەكار دەبێت.

وتیشی “وەفدیكی سەرۆكایەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی 70 بۆ رێكخستنی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عیراق سەردانی میحوەری گەرمەسێرو كوڵەجۆیان كردووە”.
ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانەوە داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکان جموجوڵیان زیادیکردووە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this