بایدن داوای ئاگربەست لە غەزە دەکات

0
169

SNN

لەکاتێکدا کە شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس پێدەنێتە دووەم هەفتەوە، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوا دەکات ئاگربەست رابگەیەندرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆشکی سپی بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: “پاڵپشتی تەواوی ئاگربەست دەکەم لەنێوان ئەو دوولایەنەدا”، بایدن راشیگەیاندووە کە پێی وایە مافی ئیسرائیلە کە بتوانێت بەرگری لەخۆی بکات لەبەرامبەر ئەو هێرشە مووشەکیانەی کە ئاڕاستەیدەکرێت و خوازیارە ئارامی بۆ قودس بگەڕێتەوە”.

بایدن داواشی لە ئیسرائیل کردووە کە گیانی هاووڵاتییانی بێتاوان لەو شەڕ و ئاڵۆزییەدا بپارێزێت.

قسەکانی بایدن لەکاتێکدایە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوایین تویتیدا سەرنجی خستەسەر بازرگانی چەکی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و رایگەیاند: “هاوکات لەگەڵ ئەوەی چەک و جبەخانەی ئەمریکی بەسەر خەڵکی بێ گوناهی فەلەستین دا دائەبارێ، ئەمریکا جارێکی دیکە موشەکی ئاراستەکراوی بە بەهای ٧٥٣ ملیۆن دۆلار بە مەبەستی کوشتنی ژمارەیەکی زیاتر لە منداڵان و بە تەرکیزێکی وردتر و باشتر، رادەستی ئیسرائیل کردوە.
لە هەمان کاتدا ئەمریکا رێگری لە دەرکردنی نەرمترین بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە”.

ماوەی دوو هەفتەیە شەڕێکی قورس لە نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیلدا روودەدات، بە سەدان کەس لە هاووڵاتیانی مەدەنی بوونەتە قوربانی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this