ئەنجومەنی ئاسايشی نەتەوەيەکگرتووەکان لەسەر رەوشی غەزە کۆدەبێتەوە

0
145

SNN

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەيەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە سازدەکات.

نێردەی نەرویج لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی: “جارێکی دیکە ھەریەک لە تونس، چین و نەرویج قەیرانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان لە کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، وروژاندووە”.

راشیگەیاند: “رەوشەکە بەردەوام لە خراپبووندایە و کوشتن و بریندارکردنی کەسانی مەدەنی بێ تاوانیش، بەردەوامە، دووبارەی دەکەینەوە، ھێرش و کردارەکانی دوژمنکاریی رابگرن”.

لە 10ی ئەم مانگەوە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان سوپای ئیسرائیل و فەڵەستيندا دەستيپێکردووە و بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرتی غەززە کوژراون، گەیشتووەتە 212کەس کە  61یان منداڵن و 36ی دیکەشیان ئافرەتن و ھەزار و 400 کەسی دیکەیش برینداربوون.

بەپێی ئامارەکانی تەندروستی ئيسرائيليش تا ئێستا 11  کەس کوژراون کە دووانيان منداڵن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this