قوباد تاڵەبانی ” هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا”

0
153

SNN

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێشوازی لەكلێمنس سێمتنەر، كۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لەهەرێم كرد و تێیدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و كۆمەڵێك پرسی دیكە تاوتوێكرا.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند: لەدوای تێپەڕاندنی یاسای بودجەی عێراق پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەئاستێكی زۆر باشدایە و هەفتەی داهاتووش شاندی دانوستانكاری هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە بۆ دیاریكردنی میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی جێگری سەرۆكی حكومەت، هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانكاری هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە بۆ دیاریكردنی میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجە، هەروەها هەردوولا تاوتوێی هەڵبژاردنی گشتی داهاتووی عێراقیان كردووە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە دەبێت كار بكرێت بەئاڕاستەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this