ئەمریکا سەرکۆنەی قسەکانی ئەردۆغان دەکات و بەهۆکاری ئاڵۆزی زیاتری دادەنێت لە ناوچەکە

0
271

SNN

ئەمەریکا سەرکۆنەی لێدوانێکی سەرۆکی تورکیا دەکات و بە هۆکاری ئاڵۆزی زیاتری ناوچەکەی دەزانێت.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: وڵاتەکەی بە توندی سەرکۆنەی لێدوانەکانی ئەمدواییەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەکات و بەهۆکاری زیاتری ئاڵۆزی ناوچەکەی دەزانێت.

دووشەممەی رابردوو، ئەردۆغان لەسەر گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستین رایگەیاند: جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، دەستی سووربووە بە خوێن، چونکە چەکی پێشکەوتوو دەداتە تەلئەبیب، ئیسرائیلیشی بە دەوڵەتی تیرۆر ناوبردبوو، کە منداڵان و ژنان دەکوژێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this