نانسى پيلۆسى داواى ئاگربەست لە نێوان ئيسرائيل و فەڵەستين دەکات

0
365

SNN

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ئیتر پێویستە ئاگربەست لەنێوان ئيسرائيل و فەڵەستين رابگەیه‌ندرێت، هەروەها ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان لە قەیرانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کرد.

نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە رێگەی راگەیەندراوێکەوە بانگەوازی بۆ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کرد، ئاماژەی بە زیادبوونی ژمارەی گیان لەدەستدان كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌.

پیلۆسی وتيشی”ئیسرائیل لە بەرامبەر ھێرشەکانی حەماس مافی بەرگریی له‌خۆكردنی هەيە و جەختی کردەوە کە ئەمریکا ھەموو کات بەردەوامدەبێت لە پشتیوانییكردنی ئیسرائیل”.

راشيگەياند: “چارەسەر له‌سه‌ر بنه‌مای دوو دەوڵەت راستترین رێگه‌ چارەسەره‌، لە ئێستادا و لە دوای ئەو پێکدادانەی کە زیاتر لە ھەفتەیەکە بەردەوامە، زیاتر روون بووەوە کە ئاگربەستێک پێویست دەبێت ھەردوولا ھەوڵێکی جددیی بدەن بۆ کۆتاییھێنان بە توندوتیژیی و رێزگرتن لە مافی ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this