تەندروستی سلێمانی: مانگی رابردوو 66 حاڵەتی مردن لە پەیمانگای پزیشکی دادی تۆمارکراون

0
316

SNN

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ” لە مانگی رابردوودا 66 حاڵەتی مردن لە پەیمانگای پزیشکی دادیی پارێزگاکە تۆمار کراون”.

بە پێی ئامارەکەی تەندروستی سلێمانی لە کۆی ئەو 66 حاڵەتەی مردن کە لە پەیمانگای پزیشکی دادی تۆمارکراون 39 کەس لە رەگەزی نێر و 27 کەسیش لە رەگەزی مێ بوون.

روونیشیکردوەتەوە: ” 24 حاڵەتی مردن بە هۆی رووداوی هاتوچۆ و 10 حاڵەتیش بە هۆی سوتاوی و پێنج حاڵەتی مردنیش بە هۆی کەوتنەخوارەوە بوون”.

هەروەک ئاژەی بەوەشکردوە: “پێنج حاڵەتی خۆخنکاندن، چوار حاڵەتی مردن بە گولە و سێ حاڵەتیش بە هۆی کارەباوە گیانیان لەدەستداوە، لەو مانگەدا تۆمارکراون”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this