کولە زیانی حەوت ملیار دۆلار بە ئابووری ئێران دەگەیەنێت

0
567

بەهۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێک لە کولە لەناو رەز و باخی جوتیارانی ئێران، مەترسی هەیە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار زیان بەر ئابووری ئێران بکەوێت.

محەمەد رەزا میر وتەبێژی رێکخراوی پاراستنی درەختی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای راگەیاندووە: “تا ئێستا کولە زیانی بە 200 هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی ئێران گەیاندووە، ئەو زیانانەش  حەوت پارێزگای گرتووەتەوە”.

راشیگەیاندووە: “ئەو زیانانەی پێشبینی دەکرێت بەهۆی کولەوە بەر زەوییە کشتوکاڵییەکان بکەوێت بە حەوت ملیار و 400 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە”.

ناوبراو باسی لەوەشکردووە: “پێدەچێت هاوشێوەی ساڵی رابردوو، سوپای پاسداران بۆ قەڵاچۆکردنی کولە بەکاربهێنرێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە، دابەزینی نرخی نەوت و ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی، رەوشی ئابووری ئێرانی تووشی پاشەکشە کردووە، لەلایەکی دیکەوە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بارگرانی لەسەر کەرتی تەندروستی ئێران دروستکردووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this