تەندروستی جیهانی: ڤاکسینە پەسەندکراوەکان کاریگەرن بەرامبەر هەموو جۆرۆکانی کۆرۆنا

0
239

SNN

بەڕێوەبەری بەشی ئەوروپا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: “ڤاکسینە پەسەندکراو و مۆڵەتپێدراوەکان کاریگەرن بەرامبەر هەموو جۆرە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

هانز کلۆگە بەڕێوەبەری بەشی ئەوروپا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: “سەرجەم ئەو ڤاکسینانەی لە لایەن تەندروستی جیهانییەوە مۆڵەتیان پێدراوە، کاریگەرن بەرامبەر هەموو جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

وتیشی: “سەرباری ئەوەش پێویستە رێنماییە خۆپارێزییەکان جێبەجێ بکرێن”.

سەربارەت بە رەوشی ئەوروپاش هاز کلۆگە ئاماژەی بەوەکرد: “هەرچەندە دۆخەکە لەو کیشوەرە بەرەو باشتر دەچێت، به‌ڵام هێشتا ده‌بێت گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی رابگیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامی ناڕوون و نوێ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا هیندی”.
پێشتریش ئه‌نتۆنی فاوچی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نه‌خۆشیه‌ گواستراوه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو: “ئه‌و ڤاكسینانه‌ی له‌ئه‌مریكا رێگه‌یان پێدراوه‌، كاریگه‌ریان له‌ دژی گۆڕانكاری ڤایرۆسه‌ هیندیه‌كه‌ هه‌یه‌.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this