قوباد تاڵەبانی: پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە پرسی چاکسازی و دیموکراسیدا هاوکارمانبێت

0
282

SNN

قوباد تاڵە‌بانی رایگەیاند: پێویستە كۆمە‌ڵگەی نێودە‌وڵە‌تی ھاوكار بێت تا هەرێم لە‌سە‌ر رێچكە‌ی دروستی چاكسازی و فراوان كردنی ئازادییە‌كان و بە‌ھاكانی دیموكراسی بێت.

قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئەمڕۆ لە‌ھە‌ولێر پێشوازی کرد لەخاتوو جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لە‌بارە‌ی بارودۆخی ئێستاى عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، سەربارى تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەوبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کەپێویستە پەیوەندییەکی تەندروست و باشتر هەبێت لەنێوانیاندا.

هاوکات جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران ئامادەبوونی حکومەتی هەرێمی دەربڕى بۆ پابەندبوون بەیاسای بودجەی عێراق و راشیگەیاند: بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغداد بکەینەوە.

سە‌بارە‌ت بە‌ ھە‌ڵبژاردنە‌كانی داهاتووی ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق، هەردوولا ھاوڕابوون كە‌ دە‌بێت پرۆسەیەکی ھە‌ڵبژاردنی بێگە‌رد بەرێوەبچێت و نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتووە‌كانیش رۆڵی خۆی ببینێت لەچاودێریکردنی پرۆسەکەدا.

لە‌بارە‌ی چاكسازییە‌كانی حكومە‌تی ھە‌رێم، جێگری سە‌رۆك وە‌زیران ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا كە‌ بەردە‌وامن لە‌ ئە‌نجامدانی چاكسازی لە‌سێكتە‌رە‌ جیاوازە‌كان و جە‌ختیكردە‌وە‌ كە‌ پێویستە‌ كۆمە‌ڵگەی نێودە‌وڵە‌تی ھاوكاری ھە‌رێمی کوردستان بکات بۆ ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر رێچكە‌ی دروستی چاكسازی و فراوان كردنی ئازادییە‌كان و بەرجەستەکردنی بە‌ھاكانی دیموكراسی بێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this