کازمی و مەکەنزی لەبارەی کشانەوەی هێزە بیانییەکان کۆبوونەوە

0
216

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق و جەنەراڵ كێنێت مەكێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا کۆبوونەوە و تاوتوێی ئەنجامدانی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی تەكنیكی تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان-یان کرد.

حكوومەتی فیدراڵیی عێراق لەمبارەیەوە بەیاننامەیەكی بڵاو كردووەتەوە و تیایدا هاتووە كە هەردوو لایەنی عێراقی و ئەمریكی پەیوەندییەكانی نێوانیان تاوتوێ كرد، هەروەها باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و هێزەكانی هاوپەیمانیی شەڕی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراق كرد.

بەیاننامەكە ئاماژەشی بەوە داوە كە لایەنی عێراقی و ئەمریكی ڕێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی تەكنیكیی تایبەتمەند بۆ دانانی میكانیزمی جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنانەی نێوان هەردوو وڵات كە لە خولی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژی پێیگەیشتوون، هەروەها بۆ بەردەوامیدان بە كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق.

هاوپەیمانان دووپاتیان كردبووەوە كە هیچ هێزێكی شەڕكەری هاوپەیمانان لە عێراقدا نەماون، بەڵكو تەنها هێزی ڕاهێنانی سەربازییان لە عێراقدا ماوە و بەشێک لە لایەنە شیعەکانیش سوورن لەسەر ئەوەی کە دەبێت هێزە بیانییەکان لە عێراق بکشێنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this