فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا لە دهۆک ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج

0
192
بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا | فۆتۆ: Hawar News Agency

SNN

لە سنوری ناحیەی مانگێشکێ لە پارێزگای دهۆک فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج، کە دەوترێت ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی پەکەکە بووە.

شەوی رابردوو لە سەر رێگەی گوندی دیلیای سەر بە ناحیەی مانگێشکێ لە پارێزگای دهۆک فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج.

بەوتەی موشتاق عیسمەت بەڕێوەبەری ناحیەی مانگێشکێ ئەو ئۆتۆمبێلەی بە ئامانج گیراوە ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی پەکەکە بووە، بەڵام تائێستا زیانە گیانییەکانی ئەو هێرشە نازانرێت.

تائێستا پەکەکە لەبارەی ئەو هێرشەوە هیچ زانیاری و روونکردنەوەیەکی نەبووە.

ماوەی نزیکەی مانگێکە سوپای تورکیا هێرشێکی بەربڵاوی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردوە و لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای دهۆک بنکە و بارەگای زیاتری دروستکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this