نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزی

0
520

SNN

نرخی نەوتی خاوی برێنت رووی لە دابەزینە و یەک بەرمیل بە کەمتر لە 65 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕە جیهانیەکانی وزە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 65 دۆلار و 11 سەنت بوو، بەڵام دواتر 64 دۆلار و 58 سەنت دابەزی.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوییش کە لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە 61 دۆلار و 94 سەنت بوو، بۆ 61 دۆلار و 56 سەنت دابەزی.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە رۆژانی رابردوودا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ سەرووی 70 دۆلار بەرزببوەوە.

شارەزایانی ئابوری هۆکاری ئەو دابەزینە بۆ خواستی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس لەسەر زیادکردنی بڕی هەناردەی نەوت و هەروەها زیاتر تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لە چەند ناوچەیەکی جیهان دەگێڕنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this