وەزيری ناوخۆ و نوێنەری نەتەوەيەکگرتووەکان  رێککەوتنی شەنگاليان تاوتوێکرد

0
497

SNN

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەکۆبونەوەیەکدا دۆخی ئاسایشی هەرێم و جێبەجێکردنی رێککەوتنی شەنگاليان تاوتوێ کرد.

رێکخراوی نەتەوەيەکگرتووەکان لە عێراق رايگەياند: “جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبووە، بارودۆخی ئاسایش لە هەرێم و جێبەجێکردنی رێکەوتنامەی شەنگال و هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێکرا”.

تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بەچاودێری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رێککەوتنێکی “شەنگال” بەپێی دەستوور ئەنجامدرا، بڕياردرا ئەو رێککەوتنە بەهەماهەنگی حکومەتی هەرێم جێبەجێبکرێت  و هاوکاربێت بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی شارەکە و گەڕانەوەی دانیشتوانە رەسەنەکەی بۆ ناوچەکانیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this