دووبارە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمدەبێتەوە

0
501

SNN

بەرێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند:” دووبارە هەناردەی نەوتی عێراقی بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا کەمی کردووە بە جۆرێک تەنیا 199 هەزار بەرمیل بووە.

لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە: هاوردەی نەوتی هەشت وڵاتی جیهان بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا، پێنج ملیۆن 831 بەرمیل بووە، واتا لە رۆژێکدا زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوت لەلایەن ئەمریکاوە لەو وڵاتانە هاوردە کراوە، بەڵام لە هەفتەی رابردوودا هاوردەی نەوتی عێراقی بۆ ئەمریکا کەمی کردووە، بەجۆرێک تەنیا 199 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردە کردووە، کە هەفتەیەک پێش ئەوە 235 هەزار بەرمیل بووە،.

زۆرترین نەوتیش کە لە هەفتەی رابردوودا ئەمریکا هاوردەی کردبێت لە وڵاتی کەنەداوە بووە کە 3.8 ملیۆن بەرمیل بووە، لەگەڵ رووسیا و ئیکوادۆر و نەیجیریا، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە بۆ جاری دووەمە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەم دەکات، هۆکارەکەشی بۆ خودی سیاسەتی وزەی ئەمریکا دەگەرێتەوە کە دەیەوێت نەوت لە چ وڵاتێکەوە هاوردە بکات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this