وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: 69 سەرکردە و چەکداری داعش لە عێراق و سوريا کوژراون

0
421

SNN

وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، رایگەیاند: “لە میانی مانگی نیسانی رابردوودا تا ئێستا،  69سەرکردە و تیرۆریستی داعشی لە عێراق و سووریا کوژراون”، وتەبێژى فەرماندەی گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراقيش دەڵێت “تا ئێستا دەست بەسەر 930 شوێنی چەکدارانی داعشدا گيراوە”.

واین مارۆتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش تویتێکی بە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: “لە مانگی نیساندا، هاوبەشەکانمان 37 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە کە رێگریکردووە لە 11سەرکردە و 59 شوێنکەوتووی داعش لە ئەنجامدانی  کردەوەی تیرۆرستی لە دژی هاوڵاتیانی عێراق و سوریا”.

هاوکات، يەحيا رەسوڵ وتەبێژى فەرماندەی گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق رايگەياند: “لەو هەڵمەتی ئۆپراسيۆنانەی دەستيانپێکردووە بە مەبەستی قەڵاچۆکردنی شانە نووستووەکانی داعش تا ئێستا دەستيان بە سەر 230 بۆمب و 930 شوێنی چەکداراندا گرتووە”.

لە ساڵی 2017 حکومەتی عێراقی کۆتايهاتنی داعشی لە عێراق راگەياند، بەڵام لە ئێستادا جموجۆڵەکاني ئەو رێکخراوە دەستيپێکردووەتەوە بەتايبەت لەو ناوچانەی دەکەونە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقييەکان بۆ ئەو مەبەستەش لە دوێنێوە ژووری هاوبەشی نێوان ئەو دوو هێزە دەستبەکاربوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this